پارێزی برسێتی بۆ جرج

زانیاری لەسەر کۆنترۆڵکردنی جرج لە Kiel


هاووڵاتیانی بەڕێز،
لە هەموو شارێک حەیوانی کێوی جۆراوجۆر دەژین: کۆتر، ماسیخۆرە، سمۆرە و هەروەها جرج. ئەم حەیوانە گواندارانە لەڕاستیدا هیچ مەترسییەکیان بۆ مرۆڤ نییە، بەڵام دەتوانن لەباری ئابووریەوە هەندێک زەرەر و خەسار پێک بێنن، وەکوو خراپکردنی کەناڵی وایەر یان بەرهەمی خواردن.

ئێمەی مرۆڤ - ئاگایانە یان نائاگایانە - لە دەستێوەردانی ژینگە دا بەشداریمان هەیە. بۆیە ئێمە یارمەتی دەدین کە ژینگەیەکی باش و لەبار یان خراپ بۆ ئەم حەیوانە کێویانە دەستەبەر بکەین، هەروەها بۆ جرج. پاشماوەی خواردن یان خواردنی حەیوان بۆ ئەم حەیوانە گواندارانە وەکوو جەژنێکە. ئەم حەیوانانە هەمیشە بۆ ئەو شوێنانە دەگەڕێنەوە کە لەوێ خواردنیان بینیوەتەوە و ژمارەکەشیان لەم شوێنانە جار لەگەڵ جار زۆرتر دەبێت. بۆیە یارمەتی و هاوکاری هاوولاتییان و دانیشتووانی بەڕێز بۆ پێشگرتن و بەرگریکردن لەم جۆرە پەرەپێدانە خوازیارە و زۆر گرنگە.

هەندێک ڕێنوێنی بۆ بێبەشکردنی جرج لە خواردن

دەفر و کانتینێری زبڵی پێش ماڵەکان
---> کانتینێرەکانی زبڵ بە باشی داخەن.
کانتینێرە شکاوەکان چاک بکەنەوە یان بیانگۆڕن.

سەرڕێژکردنی کانتینێرەکان و کەڵاکە کردنی زبڵ لەپەنای کانتینێرەکان
---> زبڵەکەتان تەنیا بخەنە نێو کانتینێری تایبەت بە زبڵ - قەت لەپەنای کاتینێر فڕێی مەدەن! هەمیشە بە داخراوی بەجێیان بێڵن.
---> توورەکە زەردەکانی زبڵ هەتا پێش کاتی خڕکردنەوەیان لە ژوورێ ڕابگرن هەتا جرجەکان دەستیان پێڕانەگات.

 

کۆمپۆست/ کانتینێری زبڵی پاشماوەی خواردن
زبڵی پاشماوەی خواردن بخەنە ناو کۆمپۆستەوە
---> زبڵی پاشماوەی خواردن دەبێ بخرێنە ناو کانتینێری تایبەتی زبڵ.

باخچە
بەرماوەی خواردنی پشیلە و ئاژەڵی ناوماڵ / دانەوێڵەی باڵەندە لەناو کادێنی ئاژەلان دا ڕاگرن
---> بەرماوەی خواردنی باڵەندە و ئاژەڵی ناوماڵ سەرئاوەڵا بەجێ مەهێڵن!


 
ئاوەڕۆ
تۆڕی ئاوەڕۆی شارێک شوێنێکی پاشەکشەی ئارامە بۆ جرج. بەتایبەت ئەگەر پاشماوەی خواردن بکرێتە ناو توالێتەوە، ئەوە باشترین شوێنی ژینگەیە بۆ جرج.
---> زبڵی ئۆرگانیک و بەرماوەی خواردن نابێ فڕێ درێنە ناو توالێتەوە.

 

ڕەوشی ژیان
باڵەخانە و ماڵەکان هەمیشە کونە دیوار بۆ ئەم حەیوانانە دابین دەکەن.
---> شوێنی نیشتەجێبوونتان هەمیشە پاک و خاوێن ڕاگرن.
---> هەمیشە شوێنە بەتاڵەکان لە هەر جۆرێک (وەکوو کونی هەواکێش) لە سەر نهۆمی سەر ئەرز/ نهۆمی یەکەم بە تۆڕ بگرن بۆ ئەوەی کە جرج نەتوانن بێنە ناو ماڵەوە.

 

پارکەکان، شوێنە گشتییەکان، قوتابخانەکان
کاتێک دانەوێڵە بە کۆتر و مراوی و قاز دەدەن، هەمیشە پاشماوەی دانەوێڵە یان خواردن جێ دەمێنێت. هەروەها پاشماوەی نان و میوە کە بە کەمتەرخەمییەوە فڕێدراون، دەتوانن ببنە خواردنی جرج.
---> لە پارکەکان، باخەکان و شوێنە گشتییەکان، خواردن بە هیچ ئاژەڵ و حەیوانێک مەدەن! دانەوێڵە پێدان بە کۆتر و ماسیخۆرە لە هەموو شوێنەکانی شار و هەروەها دانەوێڵە پێدان بە باڵندەی ئاوی لە هەموو پارکەکان و باخەکانی شاری Kiel دا قەدەخەیە!

 

تکایە هاوکاری بکەن بۆ نەهێشتنی جرج لە Kiel!

 

 

Informationsblatt
PDF

ئێمە دەتوانین یارمەتیتان بکەین:


ئێمە دەتوانین یارمەتیتان بکەین:

 
بۆ هەر پرسیارێک سەبارەت بە جرج:
ئیدارەی گشتی شارەوانی، تەلەفۆن 0431-901 2181
ئیمەیل: gefahrenabwehr@kiel.de
 
ئیدارەی ژینگەی سەوز، تەلەفۆن 0431-901 3833 
 
 بەشی ئەندازیاری مەدەنی، تەلەفۆن 0800-0002093 (تەلەفۆنی بێپارە).

 

 
بۆ کانتینێری شکاوی زبڵ:

 
کارگەی ئابووری زبڵی Kiel (ABK)، تەلەفۆن 0431 58540 - ئیمەیل: service@abki.de
 

 

 

 

 
چاپ
پێتەختی Kiel
ئیدارەی گشتی شارەوانی / ئیدارەی چاپەمەنی
وەرگێڕان: HK-Übersetzungen Kiel

Kiel، سێپتامبەر 2016